مۆنۆمێنتى 5ـى ئازار لە راپەڕین
سبەینێ یادى راپەڕینە
خشتەى کاروچالاکییەکانى یادى راپەڕین بڵاوکرایەوە
964+
وریا فەتاح
قایمقامییەتى رانیە، خشتەى کاروچالاکییەکانى یادى راپەڕینى بڵاو کردەوە و بەچەند چالاکییەکى جۆراوجۆر یادى ئەو رۆژە دەکرێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە، 5.3.2025، یادى 34 ساڵەى راپەڕینى خەڵکى هەرێمى کوردستانە دژى رژێمى پێشووى بەعس لە عێراق، کە لە 5.3.1991 ئەنجامدرا و بە رزگارکردنى کەرکوک، کۆتاییهات.
ساڵانە لەو رۆژەدا بەچالاکى جۆراوجۆر لە ئیدارەى راپەڕین یادى ئەو رۆژە دەکرێتەوە، چونکە یەکەم جوڵەى راپەڕین لەو سنوورە دەستیپێکرد و دواتر شارەکانى دیکەى گرتەوە.
قایمقامییەتى رانیە، لەژێر ناوى “بەیەکەوە یادی پڕشکۆی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی قارەمان بەرز رادەگرین”، خشتەى کاروچالاکییەکانى یادى راپەڕینى بڵاو کردەوە.
بەپێى ئەو خشتەیە بێت، سبەینێ چوارشەممە 5ـى ئازار، لەبەردەم سمبولی سەرکەتنی مزگەتی ناجیەخان کاتژمێر 9ـی بەیانی، چرکەساتى وەستان و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
دواتر رێوڕەسمى تاجەگوڵینەوە و سەردانى پێشەنگاى شەهیدان و کەرنەڤاڵى چالاکییە کلتورى و رۆشنبیرییەکان و چەند چالاکییەکى دیکە ئەنجام دەدرێن.