یەکێک لە محاویلەکان _ وێنە: 964
شۆڕت دەکات و لۆدیان لەسەرە
کێشەی محاویلە نیگەرانی بۆ ژمارەیەک دانیشتووی پێنجوێن دروستکردووە
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
قایمقام و لێپرسراوی هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن، لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی دانیشتوی ئەو گەڕەکانەی پێنجوێن کە کێشەی کارەبایان هەیە چونە لای بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق، کە فیدەری کارەباکەیان لەلایەن ئەوانەوە پێیان دەگات.
ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی زۆری لۆدەوە، هەریەک لە گەڕەکەکانی، ناوشاخان، بوبان، کانی گۆیژ، کانی مینا و ئەلیاسەفڕە، بەردەوام کارەبایان دەبڕێ و محاویلەکەیان جۆزەکەی گەیاندنی دەکوژێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025، هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن ئەمڕۆ نوێنەرایەتی کێشەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی کرد بە 964ی وت، پێویستیان بە گۆڕینی محاویلە هەیە بۆ ئەو گەڕەکانە و هۆبەی چاکسازیش محاویلەی نییە، دواتر بەڵێنیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی هاوکاری تەواویان بکرێت و محاویلەیان بۆ دابین بکرێت.
عومەر سەعید دانیشتووی گەڕەکی کانی مینایە لە پێنجوێن و چەند ساڵێکە کێشەیان هەیە لە کارەبای گەڕەکەکەیان و بە 964وت، پێیان وتراوە فشاری زۆر هەیە لەسەر محاویلەکەیان و چەند جارێک”بچڕانی کارەبا” روویداوە، ئەو وتی، جارێک پارەیان کۆکردوەتەوە و کێبڵەکەشیان گۆڕیوە بۆ کێبڵی بەهێزتر بۆ ئەوەی بتوانێت تەحەمولی ئەو کارەبایە بکات، بەڵام محاویلەکە هەر کێشەی تێدا بووە.
مەجید مەحمود، کارەبایان بەردەوام ئەکوژێتەوە و چەند ئامێرێکی سوتاوە و داواکارییان بردووەتە بەشی کارەبا و قایمقامی پێنجوێن و ئەوانیش هاوتوون بە دەمیانەوە، باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەکە بەڵێنی چارەسەری %100 یان پێدراوە و چاوەڕێن کارەباکەیان چاک بکرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
لە پێنجوێن پۆلیسی دارستان و رێکخراوێکی ژینگەیی خۆراکیان بۆ باڵندەکان دابینکرد
پێشبڕکێی ئۆف رۆد لەوەڕگاکانی پێنجوێنی تێکداوە
تێبینی/ چوار جار پەیوەندیم کرد بە بەهادین عەبدوڵاوە لێپرسراوی هۆبەی چاکسازی پێنجوێن جوابی نەبوو…