دۆخی کچەکە جێگیرە

یەکێک لەو دوو منداڵەی لە بنگرد بەر تەقینەوە کەوتن قۆڵی لەدەستداوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوو رۆژ لەمەوبەر لە رووداوێکی تەقینەوەدا لە گوندێکی سەر بە ناحیەی بنگرد، خوشک و برایەک بریندار بوون و ئێستا لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرن.

میقداد حسێن، باوکی ئەو دوو منداڵەیە بە 964ـی وت، “کوڕە تەمەن چوار ساڵانەکەم بەشی سەرەوەی گولـلە هاوەنێکی هێناوەتە بۆ ماڵەوە و بەردی پێدا کێشاوە و بە خۆی و خوشکە 14 ساڵەکەیدا تەقیەوە.”

وتیشی، بەهۆی تەقینەوەکەوە کوڕەکەم دەستێکی لە دەستداوە و چاوەکانی پارچەیان بەرکەوتوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام جارێ نازانرێت دۆخی چۆن دەبێت.

باسی لەوەشکرد، دۆخی تەندروستی کچەکەی باشە و جێگیرە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خوشک و برایەک بەهۆى یاریکردن بە تەقەمەنى بریندار بوون

خوشک و برایەک بەهۆى یاریکردن بە تەقەمەنى بریندار بوون