وێنەیەكی رووداوەكە. فۆتۆ: پۆلیسی هاتوچۆی زاخۆ
هاوڵاتییەک لە زاخۆ
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە زاخۆ پیاوێک کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دا و خۆی کێشا بە گردەکانی تەنیشت رێگا و گیانی سپارد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025 لەسەر رێگای دێرەبوون بۆ زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو، خۆی كێشا بە گردەکانی تەنیشت رێگاكە، شۆفێرەكەشی بە سەختی بریندار بوو، هەرچەندە گەیاندرایە نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەست دا.
پیاوەکە ناوی حوزنی حاجی حامیدە و تەمەن 58 ساڵانە.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 وت، “بەداخەوە پزیشکەکان نەیانتوانی هیچی بۆ بکەن، چونكە هەر لە کاتی گەیاندن بۆ فریاکەوتنی زاخۆ، بەرێگاوە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەیشی رەوانەی پزیشکی داد کراوە”.
ئەمە سێیەم رووداوە ئەمڕۆ بە نیوزڕوومی 964 بگات و بڵاوبكرێتەوە، دوو رووداوەكەی دیكە یەكێكیان لە رێگای کەلار – خانەقین و دوو كەس بریندار بووون، ئەویتریشیان لە دەربەندیخان بوو، كە بەهۆیەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا.
رووداوی هاتوچۆ
هەولێر
منداڵێكی 10 ساڵان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
قەزای سێمێل
ئۆتۆمبێلی دراوسێکەیانی برد و خۆی کێشا بە دیوارێکدا؛ گیانی لەدەست دا
دوای شەش مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان
برغووی فلێکسەکانی هەڵبژاردن لە جادە و شەقامەکانی سلێمانی نابڕێت
شۆفێری تاكسییەک لە هەولێر