"لەناو دەبرێت"

نزیکەی پێنج تۆن جگەری قاچاخ دەستی بەسەرداگیرا

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی نزیکەی پێنج تۆن جگەری بەستووی ئاژەڵ، دەستی بەسەرداگیرا کە بە قاچاخ هێنراوەتە کوردستان.

شۆڕش کەمال نوێنەری ڤێتەرنەری لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964 وت، “دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە بوونی نزیکەی پێنج تۆن جگەری ئاژەڵی گەورە لە کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی، لیژنەیەکمان هات و دەستمان بەسەر هەموویدا گرت”.

باسی لەوەشکرد، ئەو جگەرە بە قاچاخ داخلی هەرێمی کوردستان کراوە، هیچی لەبازاڕدا ساغ نەکراوەتەوە و لێی نەفرۆشراوە، دەستیان بەسەر هەموویدا گرتوووە و لەناو دەبرێت.

هەر دوێنێ لە سلێمانی 60 تۆن گۆشتی سووری بەستوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری