بزوتنەوەی ئیسلامی دوولەت دەبێت و باڵی کامیلی حاجی عەلی کۆنگرە دەبەستێت
964+
توانا نەقی
بزونتەوەی ئیسلامی کوردستان دوای ئەوەی بوون بە دوو باڵ، ئەو باڵەی کە ناڕازییە لە رابەری ئێستای بزوتنەوەکە دەڵێن بە زوترین کات کۆنگرە ئەنجامدەدەین.
محەمەد بازیانی، وتەبێژی بزونتەوە باڵی کامیلی حاجی عەلی بە تۆڕی964ی راگەیاند، دوێنی 8ی شوبات، جارێکی دیکە زۆربەی سەرکردەکانی هەورامانی بزوتنەوە ریزەکانیان رێکخستەوە و مەڵبەندیش نوێ کراوەتەوە وەک ئامادەکاری بۆ کۆنگرە.
وتیشی “ئێستا مەڵبەندەکانی هەولێر رۆژانە جمەیان دێت لە کادیری بزووتنەوە، هەروەها مەڵبەندی سلێمانی و هەڵەبجە و هەورامان تەواو ئامادەن بۆ کۆنگرەی نوێ”.
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە 5ی شوباتی 2022 کۆنگرەی 12ی خۆی لە هەولێر بەست، تێیدا کامیل حاجی عەلی تاکە کاندید بوو بۆ رابەری بزووتنەوە، بەڵام نەیتوانی 51٪ـی کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت کە یەکێک بوو لە بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، بەمەش دەرفەت بۆ عیرفان عەبدولعەزیز رەخسایەوە ببێتەوە بە رابەری بزووتنەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی کامیلی حاجی عەلی لێکەوتەوە و بە ئەنجامەکە رازی نەبوون.
محەمەد بازیانی، دەڵێت: لای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئاماری عێراقیش کە دادوەرێک سەرپەرشتی دەکات و یاساناسانیش کۆنگرەکە هەڵوەشاوەتەوە، کامیل حاجی عەلیش سکاڵاکای بۆ رەتکرندەوەی کۆنگرە بردووەتەوە”.
“مەڵبەندەکانی بزووتنەوە ئێستا ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ کۆنگرە چونکە بە قسەی کۆمسیۆن و دەستەی ئاماری عێراق ئەو کۆنگرە شەرعییەتی نەماوە و رەتکراوەتەوە خروقات کراوە لە کۆنگرەکەدا”، محەمەد بازیانی، وادەڵێت.
باسی ئەوەشیکرد، بزووتنەوەی ئیسلامی، یەک بزووتنەوەیە و خۆمان دەپارێزین لە باڵباڵێن هەموو برایەکی بزووتنەوە بە عیرفان عەبدولعەزیزیشەوە بۆیان هەیە بەشداری کۆنگرە بکەن، بەڵام ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی بۆ رابەر هەڵبژێرێتەوە.
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، ماوەی چوار مانگە بەسەر دوو باڵی جیاوازدا دابەشبووە و هەردوولاشیان خۆیان بە خاوەنی بزووتنەوە دەزانن.