خەیاڵیان لای رێکەوتنی یاساییە

ئەپیکۆر: دوو دڵین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت


ئەحمەد مستەفا

ئەپیكۆر دەڵێ، بەبێ‌ گەیشتن بە رێكەوتنێكی یاسایی دوو دڵین لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكرنی نەوت، وەک هەوڵیش بۆ بەردەوامی، باسی لەوەکردووە، بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رێکەوتنێكی دادپەروەرانە و شەفاف.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان “APIKUR” کە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت دەگرێتەوە، لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە كۆمەڵەكەیان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رێکەوتنێكی دادپەروەرانە و شەفاف.

ئەپیكۆر ئەوەشی نوسووە، لە سەرانسەری پیشەسازی نەوتی جیهانیدا، بە عێراقی فیدراڵیشەوە، ئەم جۆرە رێکەوتنانە پراکتیکی ستانداردن.

ئەو زیاتر چاوی لەوەیە، بۆ قۆناغی نوێی دەستپێکی هەناردە، بەجۆرێك گەرەنتی ئەوە بكرێ كە هەریەك لە بەرهەمهێنەر و کڕیار تێگەیشتنێکی روونیان هەبێ، بۆ پابەندییەكانیان، بەبێ ئەو بەڵگەنامە یاساییەکان، وە کۆمپانیاکان دوودڵن نەبن لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.