زانكۆكه‌ نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

زانكۆی راپەڕین بەفەرمی بووە ئەندامی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی نووساوێك، زانكۆی راپەڕین ده‌ڵێت، بە فەرمی بووەته‌ ئەندام له‌ یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست و ئه‌م كاره‌ش له‌رێگه‌ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانى زانكۆكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست، تۆڕێکە لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوە، چالاکە لە پێشخستنی هاوکاری ئەکادیمی لە چەندین ناوچە و كیشوەری جیاواز لە دنیادا.

لەسەر ئاستی جیهان، یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست كه‌ به‌ UNIMED ناسراوه‌، زیاتر لە 179 ئەندامی هەیە لە دامەزراوەكانی وەكو زانكۆكان و سەنتەرەكانی توێژینەوە، لە 25 وڵاتی جیاواز.

زانكۆی راپەڕین ده‌ڵێت، ئه‌ندامێتیمان لە دامەزراوەیەكی گرنگی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وەكو UNIMED كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەدەستهێنانی گرانت و پڕۆژەی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ، هاوكات كاریگەری زۆری لەسەر ئاستی زانكۆ دەبێت لەسەر ئاستی رانكینگە نێودەوڵەتییەكان.

UNIMED یەکێکە لە لایەنە پەیوەندیدارە هەمیشەییەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و یەکێتی دەریای ناوەڕاست، لە تشرینی دووەمی 2024ـەوە،وه‌كو چاودێرێکە بۆ گفتوگۆی 5+5، کە کۆڕبەندی رۆژئاوای دەریای ناوەڕاستە بۆ خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنان.