70 ساڵه خه‌ریكن هەشت جۆر بەرهەمیشیان هەیە
ئاوى كارێز، بازاڕى سه‌وزه‌كه‌یانى لە کۆیە و تەقتەق گه‌رم كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه پڕۆژه‌یه‌كی 70 ساڵى بۆ به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه‌ى جیاواز به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، له باپیرانییانه‌وه بۆ باوكیان و دواتریش بۆ كوڕ و نه‌وه‌كانى ماوه‌ته‌وه، یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت، چونكه ئاوه‌كه‌مان هی كارێزه و پاكه بۆیه بێمه‌نتن له كڕیاران و ده‌شیانه‌وێت بازاڕه‌كانى كۆیه و ته‌قته‌ق به یه‌كجارى به به‌رهه‌مه‌كانیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌شت جۆر سه‌وزه له ژێر 20 خانووى پلاستیكیدا به‌رهه‌م ده‌هێنن.
هه‌ڵگورد نه‌به‌ز، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت، به‌رهه‌مه‌كانمان به ئاوى پاك ئاوده‌درێت بۆیه له‌رووى ویژدانیشه‌وه كه ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه ئاسووده‌ن.
وتیشی “چه‌ند جارێك لیژنه‌كانى ته‌ندروستى سه‌ردانیان كردووین و پشكنینیشیان بۆ ئاوه‌كه كردووه، ته‌ندروسته”.
رۆژانه نزیكه‌ى 70 سندوق له‌به‌رهه‌مى سه‌وزه‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانى ته‌قته‌ق و كۆیه، هه‌ڵگورد ده‌ڵێت “هێشتا به‌رهه‌مى سه‌وزه له‌و دوو بازاڕه ماوه كه به ئاوى قوڕس و پیس به‌رهه‌مده‌هێندرێن و هه‌رزانتر له ئێمه ده‌یفرۆشن به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت بازاڕه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن”.
هه‌مان كێشه‌ى ئاودانى سه‌وزه به ئاوی زێراب و قوڕس له هه‌ندێك شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كۆیه جارێ ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ته‌واوى بازاڕه‌كانى هه‌رێم بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به قۆناغ ئه‌م كاره بكه‌ن و له‌دواى كۆیه و ته‌قته‌ق خۆیان بگه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانى رانیه ئینجا روو له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ڵێت، چونكه ئه‌م كاره‌ى ئه‌وان چه‌ندین ساڵه لێى به‌رده‌وامن بۆیه نایانه‌وێت په‌له‌ى تێدا بكه‌ن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت كڕیاران به به‌رهه‌مى پاكه‌وه بیانناسن و قۆناغ به قۆناغیش په‌ره‌ى زیاتر به پڕۆژه‌كه‌یان بده‌ن.
هه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر سه‌وزه به ئاوى پیس ئاوبدات ده‌ستگیر ده‌كرێت
رانیه ره‌تیده‌كاته‌وه له سنووره‌كه‌یان سه‌وزه به ئاوى زێراب به‌رهه‌م بهێندرێت
