هه‌ڕه‌شه‌ و كشانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن هۆكار بوو

پۆستی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دوزخورماتو درایه‌وه‌ به‌ كورد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى دوزخورماتوو كورد پۆستی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك بوو لێ وه‌رگیرابووه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن هۆكارى سه‌ره‌كى وه‌رگرتنى ئه‌م پسته‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2.3.2025 پارێزگاری سەڵاحەدین بڕیاری دەستبەكاربونی حسێن عەلی محەمەدی وەكو بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دوزخورماتوو دەركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌، لەمەودوا حسێن عەلی لە پێكهاتەی كورد لەجێی عەلی جەلال لە نەتەوەی عەرەب دەستبەكاردەبێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین به‌ 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كى زۆر بوو هەندێك لایەنى ناو ئه‌نجومه‌ن دژی پێدانی ئەو پۆستە بوون بە كورد، به‌ڵام دواجار ئه‌مڕۆ كورد له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبوو.

وتیشی “كورد تاكە ئه‌ندامێكى لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین هه‌یه‌، كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ هەڕەشەی كشانەوە و بایكۆتكردنی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی كردووه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارێكى سه‌ره‌كى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ بووه‌”.

ئیدارەی دوزخورماتوو بە مەرج رێگە بە کردنەوەی چێشتخانە...

ئیدارەی دوزخورماتوو بە مەرج رێگە بە کردنەوەی چێشتخانەکان دەدات

کێشەی کارەبا لە گەورەترین گەڕەکی دوزخورماتوو چارەسەر ...

کێشەی کارەبا لە گەورەترین گەڕەکی دوزخورماتوو چارەسەر دەکرێت

هاوڵاتی خۆبەخش لە دوزخورماتوو تاسەکانی سەر رێگەی بەغد...

هاوڵاتی خۆبەخش لە دوزخورماتوو تاسەکانی سەر رێگەی بەغدا رەنگ دەکەن