دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی .... وێنە: 964
خشتەی کارکردن چۆن دەبێت؟
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاریکرا
964+
ژووری هەواڵ
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا و دەبێت هاوڵاتیان بۆ هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر بڕی 44 دینار بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.2.2025، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان کۆبووەوە و بڕیاردرا خاوەن مۆلیدەکان بۆ یەک ئەمپێر کارەبا بڕی 14 بۆ 15 هەزار دینار وەربگرن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، مانگی رابردوو مۆلیدە ئەهلییەکان لەنێوان 310 بۆ 340 کاتژمێر کارەبایان دابینکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکانی بۆ ئەم مانگە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تاوەکو 1:00ـی شەو بەپێی پێویست کاردەکەن و لە 3:30ـی بەیانی تاوەکو 8:00ـی بەیانی کاردەکەن و کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـی نیوەڕۆ کارناکەن.
خشتەی رۆژانی هەینی جیاوازە و مۆلیدەکان لە کاتژمێر 3:30ـی بەیانی تاوەکو 6:00ـی بەیانیان بۆ دیاریکراوە بۆ کارکردن.
