ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
هەڵمەتى پاککردنەوەی مزگەوتەکانى هەولێر راگەیەندرا
964+
توانا نەقی
لەگەڵ دەستپێکی رەمەزان هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم مانگە و سەردانی زۆری نوێژخوێن و هاوڵاتیان بۆ مزگەوتەکان.
ئەمڕۆ شەممە 1.3.2025 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی مانگی رەمەزانی پیرۆز هەڵمەتێکیان رێکخستووە بۆ پاککردنەوەی سەرجەم مزگەوتەکان.
دەشڵێت، لە بەردەم مزگەوتى فیردەوسی شارى هەولێر دەستکرا بە راگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان.
هەڵمەتەکە تا کۆتایی مانگی رەمەزان لەلایەن ژینگەی هەولێرەوە بەردەوام دەبێت.
لە مانگی رەمەزاندا مزگەوتەکان لە چاو رۆژانی ئاسایی قەرەبەڵغیەکی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن و بەتایبە لە 10 شەوی کۆتایی کە شەوانی قەدرە.