کەمێکى تر

لە چوار رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکەى سلێمانى سیانیان ئازاد دەکرێن

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

دواى ئەوەى شەوى رابردوو چوار رۆژنامەنوس لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکران، سەندیکاى رۆژنامەنوسان دەڵێت: کەمێکى تر سێ رۆژنامەنوسیان ئازاد دەکرێن.

کاروان ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بە 964ـی وت،”كەمێكی دیكە و پاش تەواوبوونی كەفالەتەكەیان، سێ رۆژنامەنوس لەو چوار رۆژنامەنوسانەی كەدوێنێ شەو دەستگیركرابون بە كەفالەت ئازاد دەكرێن”.

وتیشی،” هەریەكە لە دانا ساڵح، نەبەز شێخانی، سەردەشت حەمەساڵح بە كەفالەتی 500 هەزار دینار ئازاد دەكرێن، سەرەتا داوای ملیۆنێك دیناریان لێكرا لەبەرامبەر ئازادبونیان بەكەفالەت، بەڵام بەلایانەوە زۆربوو داوایانكرد بۆیان كەمبكەنەوە، دواتر بەهەوڵی سەندیكای رۆژنامەنوسان كەفالەتەكەمان بۆ كەمكردنەوە بۆ نیوەی ئەو بڕە پارەیە”.

کاروان ئەنوەر باسى لەوەشکرد، تەنیا بەشدار بازیانى کەفالەتەکە نایگرێتەوە و ئازاد ناکرێت.

وەک باسى دەکات، تا سێ رۆژى دیکە رادەگیرێت بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر ئەویش ئازاد دەکرێت

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی حاج...

دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانی حاجیاوا راست دەرچوو