سلێمانی
هەڵووژە هاتە بازاڕ و نرخی یەک كیلۆی 300 هەزار دینارە
964+
دیلان محەمەد
ئەمڕۆ شەممە 1.3.2025 نۆبەرەی بەرهەمی ئەمساڵی هەڵووژە هاتە بازاڕ و نرخی یەک كیلۆی 300 هەزار دینارە.
964 لە بازاڕی سەوزە و میوەی سلێمانی لەگەڵ یەكێك لە فرۆشیارەكان قسەی كرد بە ناوی رێڤەند عەبدوڵا و ئەو وتی، ئەمڕۆ 13 كیلۆمان هەبوو، چوار قاپی بچووكیمان ماوە، ئەوەیتر هەمووی فرۆشراوە.
وتیشی، داواكارییەكی زۆر لەسەر هەڵووژە هەیە و خەڵك چاوەڕێ ناكەن هەرزان بێت، كە مانگێكی دیكە نرخی كیلۆیەكی دەبێتە تەنیا دوو هەزار دینار.
هەڵووژەكە لە دەرەوەی كوردستان هاتووە و خۆماڵی نییە، زیاتریش بە شێوەی قاپی بچووك دەفرۆشرێت، كە 13 دەنكی تێدایە و نرخەكەی 20 هەزار دینار.
رێڤەند عەبدوڵڵا وتی، ژنانی دووگیان زیاتر داوای هەڵووژەی ترش دەكەن و بێزووی پێوەدەكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا