"رەمەزان ئاسانە و قورسیشە"

هاوڵاتیانی هەولێر لە پێشوازی مانگی رەمەزان

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، موسڵمانان ئامادەکاری دەکەن بە کڕینی شمەک و دابینکردنی پێداویستییەکان لە ئازووقە و شیرینی و هەموو ئەو خواردنانەی ئارەزووی دەکەن، هەندێکیان رۆژوو دەگرن و بەشێکی تریشیان بە خێر و سەدەقە و چاکەکردن مانگەکە بەڕێدەکەن.

964 لەناو بازاڕی هەولێر لە هاوڵاتیانی پرسی ئاخۆ ئامادەن بۆ ئەو مانگە، ئەبوبەکر محەمەد وتی، خۆم ئامادەکردووە بۆ ئەو مانگە پیرۆزە و قورئان دەخوێنین و بەرۆژوو دەبین.

بەشێک لە هاوڵاتیان تەمەنای خێر و خۆشی دەکەن بۆ کوردستان، مستەفا تاهیر کە گەنجێکە بۆ مایکی 964 دەڵێت، بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانم رۆژوو بگرم، بەڵام بێگومان کاری چاکە و خێرخوازی دەکات.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح