لە پەراوێزى پەیامەکەى ئۆجەلاندا

هەڤاڵ ئەبوبەکر: فەرموون ئێوەش لە هەرێمى کوردستان یەکترى قبوڵ بکەن

964+

وریا فەتاح

پارێزگارى سلێمانى لە پەراوێزى پەیامەکەى ئۆجەلاندا، نووسینێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، فەرموون؛ ئێوەش ئازابن، تەنیا پیرۆزبایی لە دەرەوەی خۆتان مەکەن، گفتوگۆیەکی مکوڕانە دەستپێبکەن و یەکتر قبوڵ بکەن، ئاشتییەکی راستەقینە؛ لەم هەرێمی کوردستانەدا؛ بەرپابکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى،”گفتوگۆ و تێگەیشتنی هاوبەش و داننان بەیەکتردا وەک ئەوەی هەین؛ ئەو رێگا راستەیە کە دەمانگەیەنێتە؛ ئاشتییەکی هاوسەنگ، جیاوازییەکانی یەکتر ناسڕینەوە و نایانکەینە ناکۆکیی، دەیانکەینە کەرەستەی یەکترتەواوکردن و کامڵبوون.”.

“گفتوگۆی بنیاتنەرانە و ئاشتیی ئامانجدارانە تەنیا هەر بۆ شوێنێک چارەسەر و دەرچە و باشە و فەزیلەت نییە، بەڵکو بۆ هەموو شەڕ و ناتەبایی و بەریەککەوتنێک؛ چارەسەرە”، هەڤاڵ ئەبوبەکرد واى وت.

دواى بڵاوبوونەوەى پەیامەکەى ئۆجەلان، هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەم نووسینەى داناوە و رووى لە لایەنە ناکۆکەکانى هەرێمى کوردستان کردووە و وتویەتى،”فەرموون؛ ئێوەش ئازابن، تەنیا پیرۆزبایی لە دەرەوەی خۆتان مەکەن، گفتوگۆیەکی مکوڕانە دەستپێبکەن و یەکتر قبوڵ بکەن، ئاشتییەکی راستەقینە؛ لەم هەرێمی کوردستانەدا؛ بەرپابکەن”.

"ساڵى نوێ ئۆجەلان ئازاد دەبێت"