قوباد تاڵەبانى

” ئەرکى هەمووانە پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان بکەین”

964+

وریا فەتاح

جێگرى سەرۆکى حکومەت رایدەگەیەنێت، پەیامەکەى ئۆجەلان دەرگاى بەڕووى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەى پرسى کورد کردووەتەوە، دەشڵێت: ئەرکى هەمووانە پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان بکەین.

لە کاردانەوەى پەیامەکەى ئۆجەلاندا، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کورد هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز بووە و بزووتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارە و بە ناچاری، بۆ پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک.

دەشڵێت: “ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند”.

جێگرى سەرۆکى حکومەت، گەشبینە ئەمجارەیان پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردوو گەلی کورد و تورک کۆتایی دێت، هەر بۆیە وتویەتى،” ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داواى چەکدانانى پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەى کردووە.

ئۆجەلان بۆ پەکەکە: چەک دابنێن

ئۆجەلان بۆ پەکەکە: چەک دابنێن