داوای موچەی مانگی 12ـەیان دەکەن

لە سلێمانی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گردبوونەوە

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی عێراق لە بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای موچەی مانگی 12 دەکەن.

شەماڵ ئەحمەد نوێنەری بژمێرەکان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ هاتوون داوای موچەی مانگی 12 دەکەن، لەبەر ئەوەی تائێستا پێیان نەدراوە.

باسی لەوەکرد، لە گرێبەستەکەدا دەبوو موچەی مانگی 11 و 12 وەربگرن، بەڵام تەنیا یەک موچەیان وەرگرتوە و موچەی مانگی 12 پێنەدراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی