گوندی عامورا بووە پاڵەوانی گوندەکان

خولی گوندەکانی خورماڵ بە تامی یانە پاڵەوانەکان

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ماوەی چوار ساڵە لە خورماڵ خولێکی تۆپی پێ بووە بە کەلتوور و ھەر ساڵە و گوندێک سەرپەرشتی دەکات، ئەمساڵ خولەکە بە سەرپەرشتی گوندی یاڵانپێ بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش یاری کۆتایی خولەکە لە نێوان ھەردوو گوندی (عامورە، بەردەبەل) بەڕێوەچوو و گوندی عامورە بە ئەنجامی (2-1) یاریەکەی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی خولەکە.

رەزوان یاڵانپێی، سەرپەرشتیاری خولەک بە 964ـی وت: “ئەمە یەکەم ساڵە گوندی یاڵانپێ سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و 28 تیپ بەشداربوون،  خولەکە بە شێوەی یەک دۆڕان بەڕێوەچوو، واتە ھەر تیپێک یەکجار بدۆڕێت، دەکرێتە دەرەوەی خولەکە”.

مامۆستا عەبدولمەلیک سەرگەتی، مامۆستای ئایینی بۆ 964 وتی: ئەم خولە ھەر لە کۆنەوە ھاندەر و یاریزانی خۆی ھەیە و ھەموو چین و توێژەکان بێ جیاوازی بۆ وەرگرتنی جەوێکی خۆش و دوورکەتنەوە لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا دێن بۆ سەیری یاری و ھاندانی تیپەکانیان.

مەھدی مەحمود ھاندەرێکی بەتەمەنە،  ھەمیشە بە جلوبەرگی ھەورامیانەوە دێت بۆ سەیری یاریەکان، ئەو بە 964ـی وت: ھەر لە گەنجیمەوە خولیای سەیرکردنی یاریم ھەبووە، لە جیاتی ئەوەی لە چاخانە دابنیشم و کاتەکەم بە هەدەر بڕوات، دێم بۆ سەیری ئەم یاریانە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی تیمی گوندەکەی ئەوان ھەر یەکەم یاری کراوەتە دەرەوەی خولەکە، بەڵام بۆ ئەوان ھیچ جیاوازییەکی نییە، ھەر کەسێک یاری جوان بکات و شایستە بێت، پێیان خۆشە بیباتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەستۆرە بە سیستمی ڤار خولی تۆپی پێ بەڕێوەدەبات

بەستۆرە بە سیستمی ڤار خولی تۆپی پێ بەڕێوەدەبات