کۆمەڵێک قالبی زێڕ_ وێنە: INA
لە کڕین پێشەنگ بووە
عێراق خاوەنی 152 تۆن یەدەگی زێڕە
964+
ئەحمەد مستەفا
عێراق و هەرێمی کوردستان، لەرووی قەبارەی کڕینی زێڕەوە لە ماوەی ساڵی 2024 دا، لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبی و هەروەها لە پلەی حەوتەمی جیهان بوون.
لە ماوەیەدا، 20.1 تۆن زێڕیان کڕیوە.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی سەرەڕای ئاشکراکردنی ئەو داتایە، لە راپۆرتی بڵاوکاری خۆیدا دەڵێت، بەوەش کۆی یەدەگی زێڕ لە تەواوی عێراق بۆ 152 تۆن بەرزبووەتەوە.
لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی، قەتەر لە پلەی دووەم دێت، بەو پێیەی کڕینەکانی 9.9 تۆن بووە، دوای ئەویش ئیمارات دێت کە بەکۆی گشتیی کڕینی 1.3 تۆن بووە.
بەربوونەوەی نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستە مێژووییەکانی، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لە هەندێ وڵات دابەزاندووە، پێشبینی دەکرێت، بانکی ناوەندی ئەمریکا سیاسەتی توندی نەختی خۆی جێگیر بکات بۆ ئەوەی روبەڕووی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان ببێتەوە.