هەولێر

مەیدانی ماتۆڕفرۆشان و پیشەسازی باكوور لە زێدەڕۆیی پاككرانەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی هەولێر لە دوو هەڵمەتدا هەریەكە لە مەیدانی ماتۆڕفرۆشانی لە ناو بازاڕی هەولێر و ناوچەی پیشەسازیی باكووری لە زێدەڕۆییەكان پاككردەوە.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 بە 964ی راگەیاند، تیمەكانیان لە شارەوانی درێژەیان بە هەڵمەتی رێكخستنەوەی بازاڕ و شوێنە بازرگانییەكان دا، كە سەرپێچی و زیادەڕۆییەكانیان لادەبەن، بۆ ئەوەی رێگەی هاتوچۆی هاوڵاتیانی پیادە و رێگەی ئۆتۆمبێل و كاسبكاران رێكوپێك بێت، لەم چوارچێوەیەشدا لە لایەن تیمەكانی شارەوانیی یەك، بازاڕی ماتۆڕفرۆشان لە ناو بازاڕی هەولێر رێكخرایەوە و زێدەڕۆییەكان لابران، بۆ ئەوەی جەنجاڵیی بازاڕەكە رێكبخرێتەوە.

وتیشی، خاوەن کار و کاسبکارانی بازاڕەکە هۆشداریان پێدرا لە پاراستنی موڵکی گشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی سێ، بە هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی، كاری رێکخستنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناوچەی پیشەسازی باکووریان ئەنجام دا، جگە لەوە ئاگاداری پیشەوەرانی ناوچەکەشیان كردەوە، كە هاوكاربن بۆ نەهێشتنی جەنجاڵی و پاراستنی موڵكی گشتی.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە لایەن تیمەكانیان هەڵمەتی رێكخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و لابردنی زێدەڕۆییەكان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی سیمایەكی جوان و رێوپێك بە شار و بە بازاڕەكان ببەخشێت.

لە هەولێر بارانە و شارەوانییش لە ترسی لافاو كەوتەخۆی

لە هەولێر بارانە و شارەوانییش لە ترسی لافاو كەوتەخۆی