تیمەكانی شارەوانی سەری مەنهۆڵەكان هەڵدەدەنەوە، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
مەنهۆڵ و چەپەرەکان خاوێنکرانەوە
لە هەولێر بارانە و شارەوانییش لە ترسی لافاو كەوتەخۆی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تەواوی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاووەرگرتن لە هەولێر خاوێنکرانەوە و سەری مەنهۆڵەكانیش هەڵگیرا، ئەمەش وەك ئامادەكاری بۆ ئەگەری بارانی زۆر و لافاو.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەهۆی بارانبارین و ئەو گۆڕانكارییانەی لە كەشوهەوا روویاندا، تەواوی لیژنە و تیمەكانیان لە کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، ئەمەش بە مەبەستی بەدواداچوون و کردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە ئەگەری پەنگخواردنەوەی ئاویان لێدەکرا، هەروەها چەندین چەپەری ئاووەرگرتن و مەزرا پاککرانەوە و سەرەکانیان واڵا کراوە.
وتیشی، ئێستاش تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو”.
لە هەولێر لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕدا، چەند گەڕەك و شوێنێك هەن، كە مەترسی پەنگخواردنەوەی ئاو و دروستبوونی لافاویان لێدەكرێت، بۆیە تیمەكانی شارەوانیی هەولێر دەبێت لەو ساتانەدا لە ئامادەباشیدابن.
دوو رۆژە شەپۆڵێكی سەرماوسۆڵ و بەفر و باران رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و پێشبینیی دەكرێت چەند رۆژێكی دیكەش بەردەوام بێت.
شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی چڕی بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێ لانە دەستپێکردووە
باران و لافاو
لە گوندێکی لەیلان
منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
كێشهكه له خورماتووه
پردی پهیوهندیی ههرێم و بهغدا خهریكه دهڕووخێت
ماوەت
باران و لافاو رێگاى لە دانیشتوانى گوندى باناڵێ گرت
لە دواین شەپۆلی باران