کێڵگەیەکى نەوت لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: ئاژانسەکان
بە تەلەفۆن قسەیان کرد
مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر بە خێرایی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە .
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ رۆبیۆ و محەمەد شیاع سودانی هاوڕابوون لەسەر پێویستیی سەربەخۆبوونی عێراق لە بواری وزە بۆ ئەو مەبەستەش هەرچی زووە دووبارە بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر رێزگرتن لە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بە ئامانجی راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، رۆبیۆ و سودانی باسیان لە هاوبەشیی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق کردووە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە دۆخی سووریا کردووە، رۆبیۆ ئاماژەی بە گرنگی سووریایەکی بێ تیرۆر کردووە کە مەترسی بۆ سەر دراوسێیەکانی دروستنەکات.