تێمەکەون زیاد ئەسعەد نییە
بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی زیاد ئەسعەد هەڵای نایەوە
964+
پەری ساڵح
لە ئێوارەوە ئەم وێنەیە بە چڕی بڵاوبووەتەوە و هەندێک لە پەیجەکانیش دەڵێن زیاد ئەسعەدە و بەشێک لە میدیاکانیش تێکەوتن.
وێنەکە لەلایەن هونەرمەند و موزیسیان جەلال شاکر بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، تازە کردیە دیاری بۆم وێنەی ئێستایەتی.
دەمودەست هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکە 964 لای خۆیەوە لەرێگەی ئەو ئامرازانەی کە وێنەی دروستکراوە بە زیرەکی دەستکرد (ئەی ئای) دەپشکنن پشتراستی کردەوە کە ئەم وێنەیە راستی نییە و دروستکراوە.
هاوکات 964 پەیوەندی کرد بە هاورێیەکی نزیکی زیاد ئەسعەدەوە تا لە راستییەکە دڵنیابێتەوە، پێی راگەیاندین، ئەو وێنەیە هیچ پەیوەندی بە شێوەی ئێستای زیاد ئەسعەدەوە نییە، بەڵکو کۆنە و بە زیرەکی دەسکرد دەسکاری کراوە و پرچ و ریشی سپیکراوە