تیمەکەی هەرێمی کوردستان کنەو پشکنینی بەردەوامە

+964

فەهمی نەبی

ئەو تیمەی هەرێمی کوردستان ناردبووی بۆ تورکیا، لە گەڕان بەدوای بەرکەوتووانی بومەلەرزەکە بەردەوامن و لە دیمەنەکان چەند کەسێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی شارۆچکەی دیلۆک دەردەهێنن.

تیمەکەی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 6ی شوبات بەڕێکەوتن بۆ تورکیا، پێکهاتبوو لە هەریەکە لە تیمی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی تەندروستی، دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوور.

وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

ئەو تیمە جگە لە فریاگوزاری رزگارکردن، کۆمەکی سەرەتاییان لەگەڵ خۆیان بردبوو، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەی خەریکی گەڕانن بۆ بەرکەوتووەکان تیمەکە خەریکی دابەشکردنی کۆمەک و هاوکاریین.

ڤیدیۆی تیمی فریاگوزاری هەرێمی کوردستان