هۆکارەکەی چییە؟

دۆلار و تمەن پێکەوە دابەزین و دیناریش بە تەنیا بەرزبوویەوە


ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلاری ئەمریکی، بۆ 148 هەزار و 500 دینار دابەزی، بەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو هەزار و 500 دینار، ئەو دراوە بەهاکەی لە بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە دەستداوە.

هەروەها، 100 دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەرە بە نۆ ملیۆن و 480 هەزار تمەن، هەموو ئەم نرخانەی سەرەوە ئەم ئێوارەیە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی وەرگئراون.

چەند رۆژێک بوو، بەهۆی خستە بازاڕی دۆلار لە بانکی ناوەندییەوە، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، ئەهوەن مستەفا مامەڵەکاری دراو لەم بازاڕە بە 964ی وت، خواست لەسەر دۆلار کەم بووەتە، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بۆ ئەو دابەزینە دۆلار..

بە قسەی ئەو مامەڵەکارە، بەرزبوونەوەی بەهای دینار، خێراتکردنی کارەکانی سەکۆی ئەلیکترۆنی کاریگەری لەسەر هەبووە.

ئەوە لە کاتێکدا، لە بارەی تمەنەوە لە چەند رۆژی رابردوو ئەو دراوە لە قەیرانی دابەزیندا بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهاکەی لە 100 دۆلار ئەمریکییەوە بۆ نۆ ملیۆن و 430 هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکرا و لە کاتێدا بە نۆ ملیۆن و 430 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا.