"بەفر و سەرما بێ خۆراکی کردوون"

لە پێنجوێن پۆلیسی دارستان و رێکخراوێکی ژینگەیی خۆراکیان بۆ باڵندەکان دابینکرد

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە پێنجوێن بەفرێکی باش باریوە و کەشەکەی ساردە، باڵندەکانیش بەئاسانی خۆراکیان دەستناکەوێت بۆیە رێکخراوی ژینگەپارێزی ملەکەوە و پۆلیسی دارستان لە چەند شوێنێکی جیاواز گەنم و دانەوێڵەیان بۆ رۆدەکەن.

وریا عەلی ئەندامی رێکخراوی ژینگەپارێزی ملەکەوە بە 964ـی وت، دەیانەوێ بەم چالاکییە ئەو پەیامە بدەن بە هاوڵاتیان و راوچییەکان، کە لەبری راوکردن، بیر لە پاراستنی باڵندەکان بکەنەوە.

داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، لەم سەرما و سۆڵەیەدا لە خەمی ژینگە و باڵندە کێوییەکاندا بن.

لایخۆشییەوە سەردار ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، بە 964ـى راگەیاند

سەردار ئەحمەد وتی، چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەردەوام دەبێت و راوچییەکانیش رووبەڕووی دادگا دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەم کاتەدا کە بەفرێکی زۆر باریوە، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دێنە قەراغ جادەکان و ئەو شوێنانەی ئاوەدانی لێیە، راوچییەکانیش دەستیان لێناپارێزن و دەیانکوژن.

لەو شەپۆکە بەفر و بارانەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە،  زیاتر لە 20 سانتیم بەفر لە سەنتەری قەزای پێنجوێن باریوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری