هاتوچۆی هەولێر: رێگای پیرمام بەستوویەتی بەکاری مەهێنن
964+
سەعید محەمەد
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە رێگای پیرمام بەکارنەهێنن چونکە بەستوویەتی و سەلامەت نییە.
دەشڵێت، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست ئەگینا نابێت رێگاکە بەکاربهێندرێت.
لە ئێستادا لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و لە دەوروبەری شاری هەولێریش هەروا.
لەوبارەیەوە، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، ئێستا پلەکانی گەرما نزمبوونەتەوە بۆ خوار سفر و رێگاکە خلیسکانە، نابێت بەکاربهێندرێت، مەگەر بە ناچاریی، ئەویش دەبێت بە وریاییەوە بێت.
ئەو دەڵێت، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و فریاگوزاری هاتوچۆ لەو رێگایەن بۆ هاوکاریکردنی شۆفێران.