لە هەڤاڵانی هەولێر

چوار شوێن مەرجی تەندروستییان نەبووە و داخران 

964+

توانا نەقی

چوار شوێن بە هۆی نەبوونى مەرجەکانى تەندروستى و سەلامەتى و پاکوخاوێنى لە گەڕەکێکی هەولێر داخران.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025، قایمقامیەتی هەولێر بڵاویکردەوە، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی، لە گەڕەکى هەڤالانی هەولێر 18 شوێنیان بەسەرکردەوە.

دەشڵێت، لە کۆى ئەو 18 شوێنە چوار شوێن بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و نەبوونى مەرجەکانى تەندروستى، سەلامەتى، پاکوخاوێنى داخران.

ئەو شوێنانەشی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەموکوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قایمقامیەتی ناوەندی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانى کەم و کوڕییەکانیان، لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەت ئەوە هاتووە.

کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا

کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی داخرا