450 بۆ 612 وشە لەبەر دەکەن
پێشبڕکێ بۆ لەبەرکردن و سپێڵی وشە ئینگلیزییەکان دەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کۆمەڵەی قوتابخانەکانی وایز پێشبڕكێیەکی زمانەوانی بەڕێوەدەبات و تیایدا قوتابیان نزیکەی 612 وشەی ئینگلیزی لەبەر دەکەن و دواتر سپێڵیان دەکەنەوە.
محەمەد عەلائەدین بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی قوتابخانە و باخچەکانی وایز بە 964ـی وت، “ساڵانە پێشبڕکێی زانستی و کەلتوری و زمانەوانی ئەنجام دەدەین و بۆ ئەمساڵیش پێشبڕکێیەکی زمانی ئینگلیزی بۆ لەبەرکردن و سپێڵی وشەکان لە نێوان قوتابیان رێکخستووە”.
“ئەمە بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەکە ئەم جۆرە پێشبڕکێییە لە نێوان قوتابییەکانمان ئەنجام دەدەین و بەپێی پۆلەکان هەر قوتابییەک 450 بۆ 612 وشەی ئینگلیزی لەیەک مانگدا لەبەردەکات و دواتر لە پێشبڕکێکەدا سپێڵیان دەکەنەوە”، محەمەد عەلائەدین وای وت.
سپێڵکردنی وشەی ئینگلیزی واتە قوتابی دانە بە دانە پیتەکانی وشەکە دەڵێتەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادرى
