بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم - وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
"سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین"
وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێک لە کێڵگەی کۆرمۆر کارەبا کەمبووەتەوە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە وەزعی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان خراپە و وەزارەتی کارەباش دەڵێت، بەهۆی گرفتێکە کە لە کێڵگەی کۆرمۆ دروستبووە و سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەوهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوای ئەو شەپۆلە بەفر و سەرماوسۆڵەی رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، کارەبا زۆر کەمبووەتەوە و تەنیا ئەمڕۆ نییە کە هاوڵاتیان بێ کارەبان.