عێراق و هەرێمى کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجامى فەرمى سەرژمێرى رادەگەیەنرێت

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامى فەرمى و کۆتایى سەرژمێرى دانیشتوانى عێراق رادەگەیەنرێت.

بەپێى هەواڵى ئاژانسى دەنگوباسى عێراق، کەمێکرى تر و لە کاتژمێر 9:30 خولەکى ئەمڕۆ لە هۆتێل بابیلۆن لە شارى بەغدا، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى فەرمى و کۆتایى، سەرژمێرى دانیشتوان رادەگەیەنرێت.

بڕیارە محەمەد عەلى تەمیم، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى پلاندانان، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ساز بکەن و ئەنجامەکان بخەنەڕوو.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدرا، سەرەتا راگەیەنرا کە ژمارەى دانیشتوانى عێراق 45.4 ملیۆن کەسە و دابەشبوونێکى نزیک لە نێوان نێر و مێدا هەیە.