دیمه‌نێكی ئه‌و مزگه‌وته‌ى چۆمان كه نوێژى جه‌معی تێدا ئه‌نجام دراوه...وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى مزگه‌وته‌كه وه‌رگیراوه.
سه‌رمایە سه‌ختەکە هۆكاره
مزگه‌وتێكى چۆمان هه‌ردوو نوێژى مه‌غریب و عیشای كرد به‌یه‌ک
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مزگه‌وتێكى قه‌زاى چۆمان هه‌ردوو نوێژى مه‌غریب و عیشا كران به‌یه‌ک نوێژ، هۆكاره‌كه‌ش توندى و سه‌ختى ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه، كه ئێستا رووى له‌و ناوچه سنوورییه‌ى هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مزگه‌وته‌كه ناوى مزگەوتی ئیمانه لە گەڕەکی کۆسرەتانى سه‌نتەرى قه‌زاى چۆمان.
د.عه‌بدوڵا شێرکاوەیی وته‌بێژى یەکێتیی زانایان، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م جۆره نوێژكردنه به‌پێی شه‌رعى ئیسلام رێگه‌پێدراوه و قبوڵكراوه.
وتیشی “مادام سه‌رمایه‌كی زۆر رووى له‌و ناوچه‌یه كردووه و به تایبه‌تیش كه ئێستا پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى زۆر دابه‌زیوه و له ژێر سفردایه”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئێستا پله‌ى گه‌رمى قه‌زاى چۆمان -7 ـه‌و تا كاتژمێر 12:00ـى شه‌و به‌رده‌وامه، تا كاتژمێر 3:00ـى به‌ره‌به‌یانیش پله‌ى گه‌رمیییه‌كه‌ى زیاد ده‌كات بۆ -8 پاشان له كاتژمێر 4:00 تا 6:00 ـى به‌یانیش پله‌كه زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه بۆ -9 .
لای خۆیه‌وه، قایمقامیەتی قەزای چۆمان، ئاگادارییه‌كی بۆ هاوڵاتیانى بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆى ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئه‌مڕۆ سنووری قەزاكه و ناحیەکانی گرتووەتەوە، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و قوتابخانەکانی (حکومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان، جگە لەو قوتابیانەی کە بەشداری ئەزموونە دەرەکییەکان دەکەن، راگه‌یاند.
قایمقام ده‌ڵێت، دواى راوێژكردنیان به شارەزایانی کەشناسی و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار 9- تا 20- به پێویستیان زانى ئه‌م بڕیاره بده‌ن.
پشووه‌كه‌ى قه‌زاى چۆمان ئەو قوتابییانە ناگرێته‌وه كه بەشداری ئەزموونە دەرەکییەکان دەکەن.
داواشی لە هاوڵاتیان كردووه، بەبێ شارەزابوونیان بێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنووركه‌یان نەکەن.