هەولێر

سێ كەس بە تۆمەتی “كوشتن” دەستگیر كران

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 23.2.2025 ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژیە بەوەدا، ئەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیر كراون، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە و لەئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت.

“تۆمەتباران ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون”، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت .