دیمەنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە .
كه‌سی یه‌كه‌مى ته‌ندروستیش ناوى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
له كۆیه ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى دروست بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستيى كۆیه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌ى كه ناوی فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى تێدایه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى كه له‌لاى به‌شێكیان ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه ناویان له لیسته‌كه‌دا نییه، به‌ڵام كه‌سی یه‌كه‌مى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، “ناوى منیشی تێدا نییه”.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە 655 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، لە وەجبەی یەکەمدا ناوی 358 فەرمانبەر گەڕاوەتەوە و 297 فەرمانبەریش ناویان له لیسته‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
د.شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه كه ئێستا به‌هۆى خانه‌نشینبوونى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌كانى ئه‌ویش رایی ده‌كات، به 964ـى وت، ناوى ئه‌ویش له لیستى یه‌كه‌مدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى ناوى له لیسته‌كه‌دا نییه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو‌دا لیستێكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى تێدایه كه پێشتر فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ى لیستی یه‌كه‌مى ناوى فه‌رمانبه‌ران بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى پێده‌رچووه و لیستى دووه‌میش به‌هه‌مان شێوه ئه‌م بڕیاره‌ى پێده‌رده‌چێت و دواتریش هه‌موو ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ده‌بنه خاوه‌ن زه‌وى خۆیان.
به قسه‌ى د.شێروان، تاوه‌كو ئێستا له سنوورى قه‌زاى كۆیه زه‌وى بۆ فه‌رمانبه‌ران دیاری نه‌كراوه كه له كوێ زه‌ویان پێده‌درێت و پێویسته شاره‌وانیى كۆیه ئه‌م رێكارانه بۆ ده‌ستنیشانكردنى زه‌وى بگرێته‌به‌ر.