گەڕەكێكی هه‌ولێر دووجار بودجه‌ى بۆ خه‌رجكراوه و قیرتاویش نه‌كراوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌ڕه‌كی كه‌مئه‌ندامان له شاری هه‌ولێر، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دووجار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و گه‌ڕه‌كه قیرتاوی كۆڵانه‌كانى بۆ نه‌كراوه و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌ناو قوڕولیته‌دا ده‌ژین.
گه‌ڕه‌كی كەمئە‌ندامان، گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینى هه‌ولێره و ده‌كه‌وێته سنوورى ناحیه و شاره‌وانى كه‌سنه‌زان و زیاتر له 1000 خێزانى لێده‌ژی.
ستار نادر، دانیشتوویه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه به تۆڕی 964ـى وت “سێ ساڵه ره‌سیفی كۆڵانه‌كان دانراوه، به‌ڵام تا ئێستا كۆڵانه‌كانیان بۆ قیرتاو نه‌كردووین”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه ئه‌و زۆرجار خۆى چاڵه‌كانى ناو ئه‌و كۆڵانانه‌ى پڕکردووەتەوە، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌هۆى بارانبارینه‌وه دروست ده‌بنه‌وه و ئێمه‌ش له‌ناو قوڕاودا ده‌ژین”.
ئه‌حمه‌دیش دانیشتوویه‌كى دیكه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه كه‌مترین ته‌كسی و پاس دێنه گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ئه‌و‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌و زستانه كۆڵانه‌كانیان له‌ناو قوڕدایه و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر پێویستمان به ته‌كسی بێت ده‌بێت پێشتر ته‌له‌فونى بۆ بكه‌ین و به نرخێكی گرانتریش ده‌مانگه‌یه‌نن”.
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دووجار بودجه‌ى بۆ قیرتاوكردنى ئه‌و گه‌ڕه‌كه ته‌رخانكردووه، یه‌كه‌میان له 25ـى ئایاری 2022 و دووه‌مجاریش له 31ـى کانوونی دووەمى 2023.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاری حكومه‌ت بڵاویكردووەتەوە “بە گوژمەی 288 ملیۆن و099 هه‌زار دینار، خزمه‌تگوزارى درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردوو گەڕەكەكانی حەسەناوە و كەمئە‌ندامان لە سنووری شارەوانی كەسنەزان، جێبەجێ دەكرێت كە بە هەزاران كەس لێی سوودمەند دەبن”.
دووه‌مجاریش فه‌رمانگه‌ى ناوبراو له رۆژى 31ـى کانوونی دووەمى 2023، بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی 332 ملیۆن و 128 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری كه بریتین لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەگەڵ قیرتاوكردنی شەقام لە قەزای دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە) و قیرتاوكردنی گەڕەكی كەمئە‌ندامان/1 قۆناغی یەكەم و گەڕەكی كەمئە‌ندامان/2 قۆناغی دووەم لە سنووری شارەوانی كەسنەزان.