لە سنوورى سەیدسادق

سێ راوچى دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى سەیدسادق سێ راوچى دەستگیرکران، بەوەش لە سەرەتاى ساڵى نوێوە 27 راوچى لە سنوورى سلێمانى دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، لە سنوورى سەیدسادق دەستگیرکردنى سێ راوچى لە گوندى کەڵوڕان راگەیاند.

وەک باسى دەکات، ئەوان سەرقاڵى راو بوون و چەکێکى جۆرى بادى و ئۆتۆمبێلێک و 10 باڵندەى راوکراویشیان پێوە گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى لە سەرەتای ساڵى 2025ـەوە تا ئەمڕۆ، دەستگیرکردنى 27 راوچى بڵاو کردووەتەوە.

لە 2025 هەشت راوچى لە گەرمیان دەستگیرکراون

لە 2025 هەشت راوچى لە گەرمیان دەستگیرکراون