مامۆستایەک:
خۆى بە پێشى تەنکەرێکدا هەڵواسیوە و قسە بۆ 964 دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەگردبوونەوەکەى عەربەت کە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران تێیدا بەشداریانکردووە، یەکێک لە مامۆستاکان خۆى بە پێشى تەنکەرێک هەڵواسیوە و رێگرى لێدەکات بڕوات.
ئەو مامۆستایە کە ناوى ئاکۆ شێخ محەمەدە و گیانى خۆى خستووەتە مەترسییەوە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”دەمەوێت بەو رێگەیە پیشانى بدەم، کە نەوت بە قاچاخ دەڕوات”.
دەشڵێت: ناکرێت نەوت بە قاچاخ بڕوات، بەڵام موچەى مامۆستایان و فەرمانبەران نەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە نزیک عەربەت گردبوونەتەوە و رێگەى عەربەت بۆ سلێمانیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخستووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح