له سنوورى شێروان مه‌زن
به‌هۆى بارینى به‌فرێكی زۆر دار و دره‌خته‌كان له شكان ده‌پارێزرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند تیمێكى خۆبه‌خش به جیا سه‌ردانى ناو دارستانه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنیان له ئیداره‌ى سۆران كردووه و به‌فر له‌سه‌ر دره‌خته‌كان هه‌ڵده‌ته‌كێنن بۆئه‌وه‌ى لق و پۆپی داره‌كان نه‌شكێن.
ئه‌وه‌ى له گرته ڤیدیۆكه ده‌بیندرێت سنوورى گوندى لێرێیه له‌و ناحیه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن قوڕسایی به‌فر له‌سه‌ر داره‌كان لاده‌برێت.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ویه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، ساڵانه ئه‌م تیمه‌انه به خۆبه‌خشی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش هه‌میشه سوپاسیان كردوون.
وتیشی “مانه‌وه‌ى به‌فر له‌سه‌ر دار و درخته‌كان قوڕسایی دروست ده‌كات و زۆرجارانیش لق و پۆپی داره‌كانى شكاندووه بۆیه ئه‌م خۆبه‌خشانه ساڵانه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بە گشتی لەو سنوورە 40 سانتیمەتر بەفر باریوە، ئەم کارە خۆبەخشییەش جگه له سنوورى گوندى لێرێ له به‌شێكی گونده‌كانى دیكه‌ى شێروان مه‌زن ئەنجام دەدرێت.