بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە

نەسروڵا لە لوبنان بەخاکدەسپێردرێ کەچی ژمارەیەک ناوچەی عێراق پشوویانە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەریەک لە، بەغدا، میسان، دیوانیە، بابل، موسەنا، زی قار، واست و دیالە بڕیاریانداوە سبەینێ یەکشەممە 23.2.2025 بکرێتە پشووی فەرمی، چونکە حەسەن نەسروڵا پاش بەخاکسپاردنە کاتییەکەی، سبەی لە رێوڕەسمێکدا بە تەواوی بەخاک دەسپێردرێ.

پشووەکە دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریی و ئەمنییەکان ناگرێتەوە.

دوای پێنج مانگ لە کوژرانی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، حەسەن نەسروڵا کەسایەتی کاریگەر و سەرکردەی پێشووی حیزبولای لوبنان کوژرا، بڕیارە سبەینێ لە رێورەسمێکدا و لە لوبنان بەخاک بسپێردرێت.

پشووەکە هێندەی نزیکایەتیی ئاینی و مەزهەبی لێ دەخوێنرێتەوە، هێندە هیچ بابەتێکی هاوشێوە بەرچاو نییە بۆ بڕیارێکی لەو شێوەیە، پێشتر و لە کاتی کوژرانی نەسروڵا و سەرکردەکانی دیکەی ئەو پارچە چەکدارە، لە وڵاتانی ئێران و عێراق ماتەمینی بەڕێوەچووە.

پێشتر، سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندبوو، تەرمی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا بە نهێنی و بە شێوەیەکی کاتی بەخاک سپێردراوە، ئەو سەرچاوە هۆکاری بەنهێنی بەخاک سپاردنی حەسەن نەسروڵای بۆ ئەوە گەڕاندووە، حزبوڵا ترساوە لەوەی کە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسم و کۆبوونەوەی جەماوەری، لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.

شەوی 27.9.2024، لە بۆردمانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای حزبوڵا لە باشووری بەیرووت، حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبەكە، هەروەها عەباس نیلفروشان فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.

تەرمی حەسەن نەسروڵا بەکاتیی بەخاک سپێردراوە

تەرمی حەسەن نەسروڵا بەکاتیی بەخاک سپێردراوە

ناتەنیاهۆ: حەسەن نەسروڵا و شوێنگرەوەکەیمان کوشت

ناتەنیاهۆ: حەسەن نەسروڵا و شوێنگرەوەکەیمان کوشت

ئێران مستیلەیەکی دەستی حەسەن نەسروڵای فرۆشت؛ 690 ملیۆن ...

ئێران مستیلەیەکی دەستی حەسەن نەسروڵای فرۆشت؛ 690 ملیۆن تمەنی کرد