چەند دیمەنێکی قەیسەرییەکەی هەریر ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای هەریری من.
ناولێنانەکەی نوێیە
هه‌ریر ئاواره‌ى عەره‌بی لێنه‌ماوه به‌ڵام قه‌یسه‌ریه‌كه‌ى هه‌ر به‌ناوى عه‌ره‌به‌كان ماوه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌ره‌ى قه‌زاى هه‌ریر، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه قه‌یسه‌ریه‌كه‌ى به‌ناوى قه‌یسەره‌ى عه‌ره‌ب ناودێركراوه، له‌كاتێكدا ئێستا هیچ خێزان و تاكێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌و قه‌زایه نیشته‌جێ نین.
ناولێنانى قه‌یسه‌ریه‌كه بۆ دواى ساڵى 2014 ده‌گەڕێته‌وه كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆرى خێزانى عه‌ره‌ب به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانیان له شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوون و به‌شێكی ئه‌م خێزانانه‌ش روویان له قه‌زاى هه‌ریری سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر كردبوو.
كه‌ریم برایم مه‌رزانى، چالاكوان و سه‌رۆكى رێكخراوى هه‌ریری من بۆ كارى مرۆیی، ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى به 964 دا و وتیشی “تاوه‌كو ئێستاش قه‌یسه‌رییه‌كه هه‌ر به‌ناوى عه‌ره‌به‌كان ماوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى ئاواره‌بوونیان دوكانه‌كانى ناو ئه‌م قه‌یسه‌ریه هه‌مووى له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ئاوه‌دانكرانه‌وه و رۆژانه ئیشوكارى خۆیان تێدا ده‌كرد.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ى دوكانه‌كان نزیكه‌ى 40 دوكانه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌كان له‌چاو بازاڕ نرخى كاڵا‌و پێداویستییه‌كانیان هه‌رزانتر ده‌فرۆشت زیاتر سه‌ره‌نجى خه‌ڵكه‌كه كه‌وته سه‌ر ئه‌م بازاڕه و ئه‌م ناوه‌ش به‌ئاسانى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌م قه‌یسه‌رییه‌وه گرێدرا.
“ئێستا هیچ دوكاندارێكی عه‌ره‌ب له‌و قه‌یسه‌رییه نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ریریش هیچ خێزانێكی ئاواره‌ى عه‌ره‌ب نه‌ماون و هه‌مووى گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌چی ناوى بازاڕه‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه”. ئه‌مه‌ش قسه‌ى كه‌ریم مه‌رزانییه بۆ 964.