وێنه‌كان له پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سۆران وه‌رگیراون... گرافیك: 964+
له سنوورى ئیداره‌ى سۆران
هه‌ر فه‌رمانگه‌ى ژینگه نا پۆلیسی دارستانیش رێنمایی ژینگه‌یی له قوتابخانه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سۆران، جگه له فه‌رمانگه‌ى ژینگه، پۆلیسى دارستانیش له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى سمیناره‌وه هۆشیاری ژینگه‌یی له گونده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابخانه‌كانى كردووه‌ته‌وه شوێنى بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه‌كان.
مقه‌ده‌م ئه‌میر خۆشه‌وی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى ساڵێكه كار له‌سه‌ر پلانی بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مساڵیش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كى تازه پلانه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
وتیشی “ئه‌مساڵ حه‌وت گوندیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و رێنماییمان به قوتابیان و ئیداره‌ى قوتابخانه‌كان داوه”.
به‌قسه‌ى خۆشه‌وی، بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سنووره‌كه‌یان كاریگه‌رى ئه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى بڕینى دار هه‌بووه چونكه ئه‌مساڵ ته‌نیا هیك حاڵه‌تى داربڕین تۆكمار ركاوه و سهرپێچیكارهكهیان داوه‌ته دادگا.
ئه‌وه‌ى پۆلیسی دارستان سۆران ده‌یكات هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى فه‌رمانگه‌ى ینگه‌ى سۆرانى له‌گه‌ڵه و ده‌ڵێت به‌رنامه‌ى رێنماییه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى ژینگه داناوه و ئێمكهش به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانجیان ھاندان و ھۆشیارکردنەوەی زیاتری قوتابیانه بۆ دروستکردنی تاکێکی تەندروسی ژینگەیی و بنیاتنانی ژینگەیەکی خاوێن و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ژینگە و باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان.