لە سەرجەم شارەکان

ئاسانکارییەک بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی پێگە فەرمییەکانی هاتوچۆی شارەکان بێت، ئێستا هاوڵاتی و شۆفێران لە هەرێمی کوردستان دەتوانن لەرێگەی پۆرتاڵێکی حکومییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە دەڵێ، ئێستا لینکێک لە پۆرتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەستە کە بژاردەیەکی نوێی دیکەیە بەبێ بەرامبەر و پەیوەستە بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفیری، گشتی یان تایبەت.

بەجۆرێک هاوڵاتی دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆی یاخود لە شوێنی کارەکەی داواکاری دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بکات.، لە سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بێت.

ئەو لینکە بێ بەرامبەرە و هیچ پارە و رسوماتێکی تێناچێت، شۆفێر دەتوانێت ئێستا ئەم لینکە پڕبکاتەوە و لەگەڵ پلان و بەرنامەکانی ژیانی خۆی مامەڵەکەی خۆی رێکخات، واتە شۆفێر ناچار نابێت کە ئەمڕۆ داواکارییەکەی پڕکردووەتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکات، دەتوانێت دوو رۆژ یان هەفتەیەکی دیکە یاخود هەرکاتێک کە بۆی دەگونجێت سەردان بکات، بەو مەرجەی ئاگاداری وادەی سزا دواکەوتن بێت.

شۆفێر وابەستە نییە تەنیا بەو لینکەوە، بەڵکو بژاردەکانی رابردووی هەر لەپێشە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی، وە سەرجەم رۆژەکانی هەفتە ئەم لینکە کراوە دەبێت دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.

‎لینکی پڕکردنەوەی داواکاریی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (گشتی، تایبەت).

UI Webportal