سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی
بەشداری کۆنفرانسێک دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025، کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیپێکرد و بە گوێرەی کارنامەی کۆنفرانسەکە، یەکێک لە بەشداربووەکان سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا دوو رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژی یەکەم دا پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و رۆڵی لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و ئاستەنگەکانی بەردەمی باس دەکرێ.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بە ناونیشانی (پەیوەندی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی) دەستیپێکردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق وتاریان دەبێت.