عێراق: هەزاران تۆن خۆراکمان رەوانەی سوریا کردووە

+964

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بە هەزاران تۆن خۆراکیان بەڕێخستووە بۆ سوریا، هاوکارییەکە بۆ یارمەتی قوربانیانی بومەلەرزەکەی دوو رۆژ بەر لە ئێستایە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوبات، وەزارەتی بازرگانی هەواڵی ناردنی هەزاران تۆن خۆراکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە پێشەوەی بارهەڵگرەکان نوسراوە “دیاری حکومەت و گەلی عێراق بۆ گەلی سوریا”.

ئەو بارهەڵگرانە برنج، شەکر، زەیت و پاقلەمەنییەکانی بارکردبوو، بەگوێرەی هەواڵەکەی وەزارەتی بازرگانی بێت ئەم کۆمەکە لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوبات، بومەلەرزەیەکی بەهێز سوریا و تورکیای هەژاند، لە سوریا هەریەکە لە پارێزگاکانی حەلەب و حومسی گرتەوە، تا ئێستا ئاماری قوربانیەکانی سوریا 2800 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار کەسی تریش بریندار بوون.