10 کاتژمێر دەخایەنێت

ئاگاداربن سبەی زوو تونێلی زاخۆ دادەخرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیاردراوە سبەی شەممە تونێلی زاخۆ، بەشی زاخۆ بۆ دهۆک بۆ ماوەی 10 کاتژمێر دادەخرێت.

عەقید بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناوشار لە زاخۆ، بە 964ی راگەیاند، بە مەبەستی پاککردنەوە و دروستکردنی هێڵی هاتوچۆ لەناو تونێلی زاخۆ، بە تایبەتی لە بەشی زاخۆ بۆ دهۆک، سبەی رۆژی شەممە 22.5.2025 لە کاتژمێر 06:00 بەیانی تا 04:00 ئێوارە تونێلەكە دادەخرێت و کار تێدا دەکرێت.

تونێلەکە دوو بەشە، بەشێک رێگای زاخۆ بۆ دهۆکە، بەشەكەی دیكەی بە پێچەوانەوە.

بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شار لە زاخۆ ئەوەشی وت، “10 کاتژمێرمان داناوە بەڵام پێدەچێت زووتر تەواوبێت، داوا لە شوفێران دەکەین رێگای بەدیل کە رێگای گەلی زاخۆیە، بەکاربێنن، تا کارەکە تەواو دەبێت”.

تونێلی زاخۆ درێژییەکەی هەزار و 600 مەترە، ئیدارەی زاخۆ بە دهۆکەوە دەبەستێت و دوای دروستکردنی تونێلەکە تا رادەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای زاخۆ بۆ دهۆک کەم بووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێگای پێشووتر گەلی زاخۆ بووە و رێگایەکی سەخت بوو بۆ هاتوچۆ و بە رێگای مەرگ ناوزەد كرابوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەم ئێوارەوە رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت

لەم ئێوارەوە رێگای نێوان دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت