دیمەنی ئۆتۆمبێلە سووتاوەكە. فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی سۆران
هۆكارەكەی نادیارە
ئۆتۆمبێلێک لە بارزان سووتا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئۆتۆمبێلێک لە كۆمەڵگەی وڵاتژێری لە دەڤەری بارزان ئاگری گرت و وێنەكان دەریدەخەن، ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی سووتاوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 ئاماژەی بەوە كرد، ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا، لە کۆمەڵگەی وڵاتژێری لە بارزان سووتاوە و هۆكاری سووتانەكەشی نادیارە.
سەرچاوەكە دەڵێن، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی بەرگریی شارستانیی بارزان، گەیشتنە شوێنی ئاگرکەوتنەوە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە، هیچ زیانێكی گیانییش نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە
ئاگركەوتنەوە
لەلایەن کەسانی نادیار
لە شارباژێڕ دارێکی تەمەن 60 ساڵ سووتێندراوە
ئاکسیۆس بڵاویکردووەتەوە
ئێران پێشنیازێکی داوەتە ئەمریکا "کردنەوەی تەنگەی هورمز و کۆتایی هێنان بە جەنگ"
"زیانی 100 ملیۆن دیناری لێکەوتەوە"
خورماتوو؛ شۆرتی کارەبا دوکانێکی جلوبەرگی بەتەواوی سووتاند
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964: