"بەردەوام پاک دەکرێتەوە"

رێگای مەرزی کێلێ تائێستا کراوەیە و نەگیراوە

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەم شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، تیمەکانی رێگاوبانی راپەڕین سەرقاڵی پاکککردنەوەی مەرزی کێلێـن و تا ئێستا رێگای مەرزەکە نەگیراوە.

عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، “لە شەوی رابردووەوە بەفر دەستی بە دابارین کردووە لە ناوچە بەرزەکانی دەڤەری راپەڕین و بەفرێکی باش لە رێگای مەرزی کێلێ و چەند شوێنێکی دیکە باریوە”.

“هەرچەندە ئەمڕۆ هەینی و پشووە و هاتوچۆ لە مەرزی کێلێ ناکرێت، بەڵام رێگاکە بەردەوام ئامێری لەسەرە و پاک دەکرێتەوە، بۆیە تا ئێستا رێگاکە نەگیراوە”، عەباس عەزیز وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی رێگاوبانی راپەڕین بەردەوام لەسەر رێگاکەن و پاکی دەکەنەوە، مەگەر ئەمشەو بەفرێکی زۆر ببارێ، ئەگەرنا بۆ بەیانیش رێگاکە کراوە دەبێت و هاتوچۆ لە مەرزەکە ئاسایی دەبێت.

لە زستانی ئەمساڵدا و بەهۆى بەفربارینەوە ، چەند جارێک رێگای مەرزی کێلێ گیراوە و هاتوچۆ تیایدا راگیراوە.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

دوای دوو رۆژ رێگای مەرزی کێلێ کرایەوە

دوای دوو رۆژ رێگای مەرزی کێلێ کرایەوە

هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە

هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە