یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەی ئامادەیی رزگاری کرایەوە
“رزگاری سیمبولی شاری هەولێرە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە ژێر دروشمی ”رزگاری سیمبولی شاری هەولێرە” قوتابیان رێزیان لە مامۆستایانی ئێستا و مامۆستایانی خانەنشینی قوتابخانەی ئامادەیی رزگاری کوڕانی هەولێر کرد، زیاتر لە 200 وێنەی کۆنی ئەو مامۆستایانەی کە لە 60 ساڵی رابردوودا لە قوتابخانەکەدا وانەیان وتووەتەوە نمایش کران.
شەماڵ ئەبوبەکر، بەڕێوبەری ئامادەیی رزگاری کوڕان، بە 964ـی وت، لە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەکەماندا، وەکو بەرز راگرتنی مێژووی پەروەردەی شاری هەولێر ئەو پێشانگایە دۆکیومێنتاریەمان بۆ قوتابخانەکەمان کردووەتەوە.
وتیشی، لە پێشانگاکەدا 200 وێنەی مێژوویی مامۆستایان و قوتابخانەکە نمایش کراون و رێزلێنانیشمان بۆ سەرجەم مامۆستایان کردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر