دواى دوو رۆژ

ئەو گەنجەى مامى کوشت خۆى رادەستى یاسا کرد

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەو تۆمەتبارەى دوو رۆژ لەمەوبەر لە زاخۆ مامى خۆى کوشت، خۆى رادەستى پۆلیس کرد و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئێوارەی رۆژى دووشەممە 17.2.205 لە بەردەم بینای قوتابخانەی رزگاری و نزیک بازاڕی زاخۆ، کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و دواتر دەرکەوت برازایەکى خۆى تەقەى لێکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژى پۆلیسى زاخۆ بە 964ـى وت،”بەیانى ئەمڕۆ تۆمەتبار (س.س.د)، کە دوو رۆژ لەمەوبەر مامى خۆى کوشتبوو، خۆى رادەستى پۆلیس کرد و لە بەردەم دادوەر دانینا بە تاوانەکەیدا”.

گەنجەکە دواى کوشتنى مامى خۆى پەنادا، بەوهۆیەوە پۆلیس بەپێى مادەى 405 لە یاساى سزادانى عێراقى، دۆسیەى بۆکردەوە و فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو.

بەپێى زانیارییەکانى 964 کە لەسەرچاوەیەکى نزیک لە کەسە کوژراوەکە وەریگرتووە، لەسەر کێشەى زەوى و زار کێشە لە نێوانیان هەبووەن و هۆکارى کوشتنەکەش هەر ئەوە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح